ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
04 - ربيع الأول - 1442 ک
21 - 10 - 2020 م
01:03 ئێوارە
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصلية ]
https://albushra-islamia.net/showthread.p...58#post_337658
____________


وەڵامی بەحەق: ئایا سزا لادەچێت بە دوعاو پاڕانەوە لەساتی ڕوودانەکەی؟..

بسم الله الرحمن الرحيم والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمُرسَلين من أوّلهم إلى خاتمهم النبيّ الأمّيّ محمدٍ رسول الله، لا نُفرّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، أما بعد..

سەلامی اللە و ڕەحمەت و بەرەکەتەکەیتان لەسەربێت خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئەی ئەو پرسیارکارەی کەوا دەڵێی: (ئایا سزا لادەچێت لەساتی ڕوودانەکەیدا بە دوعاو پاڕانەوە؟) جا وەڵامەکەی بۆت لێدەگەڕێین ڕاستەوخۆ لە پەروەردگارەوە، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ }[يونس:٩٨].

وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم[الدخان].

وەبەڵێ هەرگیز ئەوە بەدی ناکەی کەوا بۆ سوننەتی اللە گۆڕینەوەیەک هەبێت لە ڕێساو سوننەتەکانی سزا لە کتێبدا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا آخَرِينَ﴿١١﴾ فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ ﴿١٢﴾ لَا تَرْكُضُوا وَارْجِعُوا إِلَىٰ مَا أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ ﴿١٣﴾قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ﴿١٥﴾ وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [الأنبياء].

ئێستاش بۆ بەیان و ڕوونکزدنەوەی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ﴿١٤﴾ فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ ﴿١٥﴾ } صدق الله العظيم.

ئەوە بەو مانایەی هەر ئەوە داواو پاڕانەوەکەی ئەوان بووە کەوا بریتیە لە دان نان بە ستەمەکەیان بەڵام ئەوان داوای ڕەحمەتەکەیان نەکردووە هەتا هەموویانی دروێنەو خامۆش کردووە؛ لەبەرئەوەی ئیمان هێنان بە اللە بەتەنهاو دان نانیان بە ستەمەکەیان هەرگیز سودیان پێ ناگەیەنێت ئەگەر بێتو داوای دوعاو پاڕانەوەی ڕەحمەتەکەی لەگەڵدا نەبێت جا بڵێن: "ربّنا ظلمنا أنفسنا وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونَنّ من الخاسرين" "پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لە خۆمان کرد وەئەگەر تۆ لێمان خۆشنەبی و ڕەحممان پێ نەکەی و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە ئەوا بەڕاستی لە دۆڕاوانین"؛ جا ئەوە دان نانە بەوەی کەوا هیچیان بۆ نیە تەنها ڕەحمەتەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر نەبێت لەبەرئەوەی حوجەو بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بوو جا هەرگیز بەتەنها ئیمان هێنان و دان نان بە ستەمەکەیان لەنەفسی خۆیان سودیان پێناگەیەنێت ئەگەر بێتو لەگەڵ ئەوەدا دوعاو پاڕانەوەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان لەگەڵدا نەبێت بەحەقی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی، جا گومانی چی دەبەی بەوەی هۆکاری لاچوونی سزاکە لەسەر گەلی پێغەمبەری اللە یونس چی بووبێت تەنها ئەوە نەبێت کەوا ئەوان لەساتی ڕوودانی سزاکەدا دانیان نا بە ستەمکردنەکەیان لەنەفسی خۆیان جا بەندەیەک لەبەندە چاکەکارەکانی اللە فێری ئەوەی کردن کەوا داوای ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە بکەن؟ جا لەپاش ئەوە داوای لە اللە کرد بەحەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی کەوا لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی بەوەی لێیان خۆشبێت و ڕەحمیان پێبکات بەڵێنەکەشی حەقە بە وەڵامدانەوەی دوعاو پاڕانەوە بەڕاستی ئەو ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، سەرەڕای ئەوەی ئەو سوننەت و ڕێسای سزایەشیان بۆ هات کەوا بەتەنها ئیمان هێنان سودی نابێت لەساتی ڕوودانی سزاکە وە دان نانیش سودی نابێت بەوەی ئەوان ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە ئەگەر بێتو لەگەڵ ئەوەدا داوای ڕەحمەتەکەی اللە نەکرێت بەڵێنەکەشی حەقەو ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە؛ وەلەوەشدا نهێنی لاچوونی سزایە سەرشۆڕکەرەکە لە گەلەکەی پێغەمبەری اللە یونس عليه الصلاة والسلام دێتەجێ، جا ئەوان بەدوعاو پاڕانەوە بۆلای پەروەردگارەکەیان (سزاکەیان) گۆڕی بەوەی کەوا داوایان کرد ڕەحمیان پێبکات بەڵێنەکەشی حەقەو بەڕاستی ئەو ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، وەهەر لەبەر ئەوەش سوننەت و ڕێسای سزاکەیان گۆڕی لەکتێبدا جا اللە وەڵامی دانەوە بەڕاستی اللە ش بەتوانایە بەسەر هەموو شتێکدا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: { فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ }[يونس:98].

ئەمە لەبەرئەوەی اللە بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە وەڵامی داوای داواکار دەداتەوە کاتێک داوای لێکردو پاڕایەوە لێی بە دڵسۆزی بۆی لەدوعاو پاڕانەوەکەدا بەوەی کەوا هیچ شتێکیان نیە تەنها ڕەحم و میهرەبانیەکەی ئەو نەبێت، بەڵکو هەتا تەنانەت دەتوانن بەوەی سزای هەڵسانی قیامەتیش لابدەن لەساتی ڕوودانەکەیدا ئەگەر هاتوو پاڕانەوە بەملکەچبوون بۆ لای اللە بەدڵسۆزی بۆی لە دوعاو پاڕانەوەکەدا بەدان نان بە ستەمەکەیان لەنەفسی خۆیان بە هەبوونی بیروباوەڕی ڕەحمەتەکەی اللە ی ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر جا داوای ڕەحمەتەکەی لێبکەن بەڵێنەکەشی حەقەو هەر ئەو ارحم الراحمینی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییترە، جا هەتا تەنانەت بەداواکردنی ڕەحمەتەکەی سزای هەڵسانی قیامەتیش لادەدات لەساتی ڕوودانەکەی جا دوای دەخات بۆ ئەوکاتەی اللە خۆی دەیەوێت، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: { قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٠﴾ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ﴿٤١﴾ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُم بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ ﴿٤٢﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].

جا ئێمە مەتەڵمان نیە لەفەتوایەکاندا لەدینەکەی اللە پەناش دەگرین بە اللە بەوەی لە نەزان و نەفامەکان بین! بەڵکو بەحەق فەتوا دەدەین وەبانگەواز دەکەین بۆ لای ڕێگای اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری لەسەر بەرچاوڕوونی بەبەڵگەوە لەلایەن اللە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ، جا لە سوپاسگوزاران بە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، وەلەوەیە تۆ بەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی ئاگادار نەبووبیت تەنها کەمێکی نەبێت، جا پرسیار لەوانە بکە کەوا ڕۆچوون لە زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەکان ئەوان وەڵامی پرسیارەکەت بۆ دەهێنن لە دەریای بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، وسلامٌ على المُرسَلين، والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________