ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
10- 06- 1430 کۆچی
04- 06- 2009 زایینی
12:13 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://albushra-islamia.net/showthread.php?p=5595
ــــــــــــــــــــــ


لە ڕاستیدا محمد نێردراوی اللە سڵاوی لێبێت ده‌رباره‌ی به‌هه‌شتی ئاسمان و زه‌وی به‌ بێباوه‌ڕه‌كانی وتبوو، جا بە مۆڵەتی اللە لە کتێبەکەی اللە زانیاریتان لەسەر ئەمە بۆ زیاد ده‌كه‌م.

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

برا پشتیوانەکانم و ئه‌وانه‌ی بەشوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن، لەڕاستیدا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هه‌واڵی به‌هه‌شتی ئاسمانی لای سیدره‌تولمونته‌های به‌ بێباوه‌ڕه‌كان وتبوو، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌واڵی به‌هه‌شتی ژێر خاكی اللە شی پێ وتبوون وه‌‌ پێی ڕاگه‌یاندن ئەگه‌ر هاتوو دانیان به‌ حه‌ق و ڕاستی لای پەروەردگارەکەیان دانا ئەوا اللە به‌ڵێنیان به‌ دوو به‌هه‌شت پێده‌دات، وه‌ له‌ ژیانی دنیادا ده‌یانكات به‌ میراتگری به‌هه‌شتی ژێر خاکی اللە پاشان له‌ دوای مردنیشیان ده‌یانكات به‌ میراتگری به‌هه‌شتی مه‌ئوای ئاسمان له‌لای سیدره‌تولمونته‌ها، به‌ڵام ئه‌وان ڕاستی ئایه‌ته‌كانی كتێبیان به‌ درۆزانی (وه‌ پێغه‌مبه‌ری اللە) پشتهه‌ڵكردنی ئه‌وانی زۆر له‌لا قورس و گه‌وره‌بوو وه‌ لە اللە ی ویست پشتگیری بكات به‌ نیشانه‌یه‌ک تا بڕوای پێ بهێنن و به‌ڕاستی دابنێن، وه‌ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - واگومانی ده‌برد ئەگه‌ر بێتو اللە بە نیشانەیەک پشتگیری بكات ئه‌وا دواتر به‌ڕاستی داده‌نێن! به‌ڵام اللە ده‌یزانی هه‌رگیز ئه‌وان حه‌ق و ڕاستی لای په‌روه‌ردگارەکەیان به‌ڕاست دانانێن به‌هۆی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یان كه‌ له‌خۆیاندا هه‌بوو به‌وه‌ی وایانده‌زانی ئه‌گه‌ر بێتو اللە پشتگیری ئه‌و بكات بە نیشانه‌یه‌ک ئه‌وا به‌بێ هیچ شک و گومانێک به‌ڕاستی داده‌نێن (ئەمەش بیروباوەڕێکی ھەڵەیە). به‌ڵام اللە بە نێردراوەکەی ڕاگه‌یاند كه‌ وانیه‌ ئه‌وان هه‌رگیز بەڕاستی دانانێن به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی نه‌ جیاوازی له‌ نێوان حه‌ق و بەتاڵدا دەکەن نه‌ له‌ نێوان جادوو و موعجیزه‌ش تەنانەت ئه‌گه‌ر له‌ زه‌ویشه‌وه‌ بۆ ئاسمان بەرزیان بکاتەوە، پاشان ده‌رگای ئاسمانیان بۆ بكاته‌وه‌و سه‌ركه‌ون به‌ به‌هه‌شتی مه‌ئوا له‌ خواره‌وه‌ی‌ تا سیدره‌تولمونته‌ها ئه‌وا هه‌ر ده‌یان وت ئه‌مه‌ به‌ڕاستی جادووە! اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: { وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾ لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورون (15) } صدق الله العظيم [الحجر].

به‌ڵام ئه‌وان هێشتا هه‌ر سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی اللە پشتگیری بكات به‌ موعجیزه‌و نیشانەیەک جا سوێندیان بۆ محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بێت دەخوارد کە ئه‌گه‌ر اللە بە نیشانه‌یه‌ک پشتگیری بکات ئه‌وا به‌ڕاستی داده‌نێن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: { وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِندَ اللَّهِ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنون } صدق الله العظيم [الأنعام:109].

وه‌ لێیان داوا ده‌كرد اللە به‌هه‌شتێكی پێ بدات له‌سه‌ر زه‌وی کە پڕ له‌ نازو نیعمه‌ت بێت وه‌ چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنێت و به‌ خوڕ به‌ژێریاندا بڕوات اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: { أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيراً } صدق الله العظيم [الإسراء:91].

جا دەیانوت ئه‌گه‌ر اللە به‌ به‌هه‌شتێک له‌ زه‌وی پشتگیری کرد ئه‌وا دواتر به‌ڕاستی داده‌نێن، جا له‌سه‌ر ئه‌مە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی خه‌فەتبارو دڵته‌نگ بوو وه‌ خۆزگەی ئه‌وه‌ی دەخواست اللە به‌ نیشانه‌یه‌ک پشتگیری بکات به‌ڵكو دواتر نیشانه‌كانی په‌روه‌ردگاریان له‌ ئاسمان و زه‌وی به‌ڕاست داده‌نێن، پاشان اللە وه‌ڵامی نێردراوه‌كه‌ی دایه‌وه‌؛ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣٤﴾ وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٣٥﴾ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ وَالْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُون (36) } صدق الله العظيم [الأنعام].

وه‌ ئه‌ی خەڵکینە كێ هه‌یه‌ لە اللە قسه‌ی ڕاسترو دروستر بێت وه‌ کێ هه‌یه ڕاسترو دروستر له اللە قسه‌ی خۆی بباته‌سه‌ر؟ مه‌به‌ست له‌م نیشانانه‌ی اللە ئه‌وه‌یه‌ کە له‌ تونێل (نه‌فه‌ق) ـی زه‌ویدا هه‌یه له‌ به‌هه‌شتی اللە له‌ ژێر خاک له‌ تونێلێكی زه‌وی کە له‌وپه‌ڕی کۆتایی لاكانی باشوری زه‌وی بۆ ئه‌وپه‌ڕی کۆتایی لاكانی باکوری زه‌وی درێژبۆتەوە، بۆیەش به‌ نێردراوه‌كه‌ی فه‌رموو ئه‌گه‌ر ده‌توانیت بچێت تونێلێک له‌ زه‌وی لێبده‌یت جا دواتر له‌وێدا نیشانه‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ده‌بینێت وه‌ چەند میوەیەک کە پێشتر قه‌ت نه‌یبینیوه جا له‌م به‌هه‌شته‌ی اللە له‌ ژێر خاک له‌ تونێلی زه‌وی نیشانه‌یه‌كیا‌ن بۆ بهێنیت یان ئه‌وه‌تا په‌یژه‌یه‌ک بۆ به‌هه‌شتی مه‌ئوا له‌ ئاسمان دابنێت جا نیشانه‌یه‌كیان بۆ بهێنیت‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وتبوو تەنانەت ئه‌گه‌ر به‌ ئاسمانیشدا بۆی سه‌ركه‌ون و ده‌رگای ئاسمانیشیان لێ بكاته‌وه‌و بۆ به‌هه‌شتی مه‌ئوا سەرکەون ئەوا هه‌رگیز دان به‌ حه‌قدا نانێن و ڕاستی نیشانه گه‌وره‌كانی په‌روه‌ردگاریان بەڕاست دانانێن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: { وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾ لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُون (15) } صدق الله العظيم [الحجر].

هه‌رچی ئه‌م نیشانانه‌ی ‌تونێلی زه‌وی‌ بوون ئه‌وا به‌هه‌شتی اللە یە له‌ ژێر خاک له‌م زه‌ویه‌ی اللە بە سەوزایی ڕایخستووەو بۆن خۆشی كردووه‌و كردوویه‌تی به‌ مایه‌ی حه‌سانه‌وەو نیشانەکانی اللە ی تێدایه‌ کە هەرگیز پێشتر له‌ تونێلی زه‌وی نەبینراون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ } صدق الله العظيم [الأنعام:35].

ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وێدا‌ كۆمه‌ڵێک نیشانه‌ هه‌ن کە له‌ پێشتردا نەیانبینیوە، جا ترێکەی وه‌ک ترێكانی ئێوه‌ نین و له‌ قه‌باره‌و تامدا جیاوازن وه‌ خورماكه‌ی شێوه‌ی ده‌فرو گوڵدانه هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی په‌ل و پۆدارو بۆن خۆشی تێدایە، هه‌موو ئەمانە له‌م تونێله‌ی زه‌وی له‌م به‌هه‌شته‌ی ژێر خاکدا هەیە کە زه‌ویه‌كی ڕاست و ڕێکەو اللە لە هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێک به‌هره‌وه‌ری كردووه‌ ئه‌مه‌ بریتیه‌ له‌م زه‌ویه‌ی اللە بە سەوزایی بۆ حه‌سانه‌وه‌ تێیدا ڕایخستووەو به‌هه‌شتی اللە یە له‌ ژێر خاک، وه‌ میوەکانی له‌ میوەکانی ئێره‌ جیاوازن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكذِبانِ (13) } صدق الله العظيم [الرحمن].

وه‌ ئه‌م نیشانانه‌‌ له‌ تونێلی زه‌ویدان ‌و اللە ش جگه‌ له‌ حه‌ق شتێکی تری پێ نه‌وتوون، بۆیه‌ش به‌ نێردراوه‌كه‌ی فه‌رموو ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت نیشانه‌یه‌كیان بۆ بھێنێت تا به‌ڕاستی دابنێن جا پێی ‌وت ئه‌م نیشانانه‌ له‌ كوێی زه‌ویدا هەیە لەکاتێکدا ئەوان بە زانسته‌كه‌یان نەدەزانی، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:‌ { فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرض } صدق الله العظيم [الأنعام:35].

ئه‌مه‌ش ئه‌و تونێله‌یه‌ کە بە ڕاست و‌ حه‌ق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع دەیبینن و نیشانەکانی اللە ی تێدایه‌ به‌ڵكو دڵنیابن:
https://albushra-islamia.net/linking/TrouPoleNord.jpg

وە ئه‌مه‌ ئه‌و زه‌ویەیە کە بۆن خۆشەو مایه‌ی حه‌سانه‌وه‌یه‌ بۆ مرۆڤ و جن، جا ئه‌ی گرۆی مرۆڤ و جن کام له‌ نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار به‌ درۆدەزانن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (10) فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (11) وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (12) فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبان (13) } صدق الله العظيم [الرحمن].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام ناصر محمد يه‌مانی.
ـــــــــــــــــــ

اقتباس المشاركة 5595 من موضوع لقد أخبر محمد عليه السلام الكُفّار بجنّة الله في السّماء والأرض، سنزيدكم عِلماً بإذن الله من كتاب الله ..


الإمام ناصر محمد اليماني
10 - 06 - 1430 هـ
04 - 06 - 2009 مـ
12:13 صبـاحاً
ــــــــــــــــــــــ



لقد أخبر محمدٌ عليه السلام الكُفّار بجنّة الله في السّماء والأرض
سنزيدكم عِلماً بإذن الله من كتاب الله ..


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربّ العالمين..
إخواني الأنصار والباحثين عن الحقّ، لقد أخبر محمدٌ رسول الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - الكفّارَ بجنّة الله في السّماء عند سدرة المنتهى، وكذلك أخبرهم بجنّة لله من تحت الثرى وعلّمهم أنّ الله وعدهم بالجنّتين لئِن صَدَّقوا بالحقّ من ربّهم فيُورّثهم جنّة لله من تحت الثرى في الحياة الدنيا ثمّ يوَرِّثهم من بعدِ موتِهم جنّةَ المأوى في السّماء عند سِدرة المُنتهى، ولكنّهم كذّبوا بحقائق آيات الكتاب فكبُر عليه إعراضُهم ويريدُ من الله أن يؤيِّدَه بآيةٍ ليصدِّقوه، ويظنّ محمدٌ رسولُ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - أنْ لو يؤيّده الله بآيةٍ فإنَّهم سوف يُصدِّقونه! ولكن اللهَ يعلمُ أنّهم لن يُصدّقوا بالحقّ من ربّهم بسبب عقيدتهم في أنفسهم أن لو يؤيّده الله بآيةٍ أنّهم سوف يُصدّقونه لا شك ولا ريب، ولكنّ الله أفتى رسوله أنّهم لن يُصدّقوا نظراً لأنّهم لا يُفرّقون بين الحقّ والباطل ولا بين السِّحر والمعجزة حتى ولو تمَّ رفعهم من الأرض إلى السّماء ثمّ يفتح لهم بابٌ في السّماء فيعرجون في جنّة المأوى من أدناها إلى سدرة المُنتهى للمعراج بأعلاها لقالوا إنّما ذلك سحر! وقال الله تعالى: {وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾ لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

ولكنّهم لا يزالون يُصِرّون على أن يؤيّده الله بآيةٍ فيُقسمون لمحمدٍ رسولِ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - أن لو يؤيّده الله بآيةٍ فإنّهم سوف يُصدّقونه، وقال الله تعالى: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّـهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِندَ اللَّـهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وسألوه أن يجعل له اللهُ جنّةً في الأرض من الأعناب فيُفَجِّر الأنهارَ خِلالها تفجيراً، وقال الله تعالى: {أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ الْأَنْهَارَ خِلَالَهَا تَفْجِيرًا ﴿٩١﴾} صدق الله العظيم [الإسراء]، فإن أيَّده الله بجنّةٍ في الأرضِ فإنَّهم سوف يُصدِّقونه، فأحزن ذلك محمداً رسولَ الله - صلّى الله عليه وآله وسلّم - فتمنّى لو يؤيّده الله بآيةٍ لعلّهم سوف يُصدّقون بحقائق آيات ربّهم في السّماء والأرض، ثمّ ردَّ اللهُ على نبيِّه وقال الله تعالى: {قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَـٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّـهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّـهِ ۚ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣٤﴾ وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٣٥﴾ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَالْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ اللَّـهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

ويا قوم، فمن أصدقُ من الله حديثاً ومن أصدق من الله قيلاً؟ وإنّما يقصد بآيات الله التي توجد بالنفق الأرضي في جنّة لله من تحت الثرى بالنفق الأرضي الممتد من منتهى أطراف الأرض جنوباً إلى مُنتهى أطراف الأرض شمالاً، ولذلك قال لنبيّه إذا استطاع أن يذهب فيبتغي نفقاً في الأرض فسوف يجد هناك من آيات ربّه وفاكهةً لم يشهدوها من قبل فيأتيهم بآية من جنّةٍ لله من تحت الثرى بالنّفق الأرضي أو يتخذ سُلَّماً الى جنّة المأوى بالسّماء فيأتيهم بآيةٍ، وذلك لأنّه قد أفتاه أنّهم لن يصدّقوا بالحقّ من ربّهم حتى لو عرج بهم إلى السّماء وفتح لهم باباً يعرجون في جنَّة المأوى لَما صدَّقوا بحقائقِ آياتِ ربّهم الكُبرى، وقال الله تعالى: {وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّوا فِيهِ يَعْرُجُونَ ﴿١٤﴾ لَقَالُوا إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

فأمّا الآيات التي بالنفق الأرضي فهي جنّة ٌلله ِمن تحت الثرى في الأرض التي وضعها الله للأنام والريحان فيها من آيات الله التي لم يشهدوها من قبل في النفق الأرضي، تصديقاً لقول الله تعالى: {فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ} صدق الله العظيم [الأنعام:35].

وذلك لأنّه يوجد هُناك آياتٌ لم يشهدوها من قبل، فليست أعنابُها كأعنابِكم، فهي تختلفُ في الحجمِ وفي الطعمِ ونخلُها ذاتُ الأكمامِ والحَبُّ ذو العَصْفِ والَّريحان، ويوجد كُلُّ ذلك في نفقٍ في الأرضِ في جنَّةٍ للهِ من تحتِ الَّثرى في أرضٍ مستويةٍ مهَّدَها اللهُ تَمهيداً، فتلكَ هيَ الأرضُ التي وضَعَها للأنام والرَّيحان جنّةٌ لله من تحت الثرى وتختلفُ فواكهُهَا عن فواكهِكُم هنا. تصديقاً لقول الله تعالى: {وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].

وهذه الآيات هي في نفقِ الأرضِ ولمْ يَقُل اللهُ لكم غيرَ الحقّ، ولذلك قال لنبيِّه إذا كان يريد أن يأتيَهم بآيةٍ ليُصدِّقوها فأخبره أين تكون آيات في الأرض لا يحيطون بها علماً، ولذلك قال الله تعالى: {فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ} صدق الله العظيم.

وهذا هو النفق تجدونه الحقّ على الواقع الحقيقي فيه من آيات الله لعلّكم توقنون:



وهذه هي أرض الأنام والرَّيْحان للإنس والجانّ، فبأي آلاء ربكما تُكذِّبان يا معشر الإنس والجانّ؟ تصديقاً لقول الله تعالى: {وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم.

وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
أخوكم الإمام ناصر محمد اليماني.
______________
اضغط هنا لقراءة البيان المقتبس..